ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆکی باڵایان نییە.
هاوسەرۆکەکان: سەید وەلەد ئاغا، سەید خەلیل ئاغا، سەید ڕۆستەم، کوڕەکانی سەیدمحەمەد.
هێز: نزیکەی ١٥٠٠ ماڵ، ٧٠٠ ئەسپ، ١٠٠٠ پیادە.
شوێن: سنووری زەوییەکانیان.
باکور: بارەوان داخ و زێی بچوک.
باشوور: ڕیگەی سەرەکی تازە خورماتوو بۆ دوز خورماتوو.
ڕۆژهەڵات: ناوچەی حەویجە.
ڕۆژئاوا: دەشتەکانی باکووری حەمرین، هەروەها لە قەرە عەلی داخ.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی نیشتەجێن و سەرقاڵی کشتوکاڵکردنن. بنەماڵەیفەرمانڕەوایان لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە سەر بنەماڵەی بەرزنجە، بەڵام هۆزەکە موسوڵماننین، بەڵکو عەلی ئیلاهین، وادادەنرێت کە پرەنسیپەکانیان بە ئاشکرا دەرنابڕن. هۆزەکەبێدەنگ و بەڕێزن و زۆر بە پتەوەی پێکەوە بەستراونەتەوە لە لایەن سەرۆکەکانیانەوە. لەڕوی ئایینییەوە جیاوازن لە هۆزەکانی دەوروبەریان ڕێزێکی زۆریان هەیە بۆ سەیدئەحمەدی خانەقا کە سوننەیەکی شافعی توندە.
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨.
*) پێدەچێت مەبەستی قەڵخانییەکان بێت.