ڕەنجدەر شێرزاد
ا) بیبانی
سەرۆک: کەدخودا ئەحمەد کوڕی مارف
تیرەی لاوەکی: نییە.
سەرۆکی لاوەکی: نییە.
هێز: ٤٠٠ ماڵ، ٧٠ ئەسپ
شوێن: لە دوو گوند هەن کە هەردووکیان بە بیبانی ناو دەبرێن و دەکەونە تەپەی گوڕگوڕلە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک.
تیبینییە گشتییەکان: هۆزێکی جوتیارن کاری کشتوکاڵی دەکەن و لەکاتی تەنگانەداپەنەدەبانە بەر ناو شوان.
ب) چنگیانی
سەرۆک: ئەحمەد ئاغا
تیرەی لاوەکی: نییە.
سەرۆکی لاوەکی: نییە.
هێز: دەوروبەری ٣٠٠ خێزان، ٢٠٠ ئەسپ، ٣٠٠ پیادە (شەڕکەر).
شوین: زستان، لە کانیاوەکانی (جۆگەلە ئاویەکانی) شاخی پیرەمەگرون لە باکوریڕۆژئاوای سلێمانی بە دیوی قەڵاچۆلانی شاخەکە.
هاوین: لە مەرگە.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی بە تەواوی کۆچەرین بە شێوەیەکی پیشەی تەنها لە ناووڵاتی فارس هێرشەکانیان مەبەستی تاڵانچێتی ئەنجام دەدەن. هۆزەکە سوونی شافعین. تورکەکان هەرگیز سەرکەوتو نەبوون لە سزادان و باج خستنە سەریان. هۆزێکی زۆرکێوی و دڕندەن (سۆن ئەم تۆمەتانەی ئاڕاستەی زۆربەی هۆزەکان کردووە بە بێ بەڵگە،پێدەچێت هەر هۆزێک نەچووبێتە ژێر ڕکیفی ئێران، تورکیا و دواتر ئینگلیز ئەوا بەوشیوە ناوی هێنابن).
مێژوو: چنگیانەکان بەر لە ٧٠ ساڵ لە سنەوە کۆچیان کردووە و پەیوەندیان لەگەڵئیسماعیل عوزێرییەکاندا هەیە.
***
یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان
مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨