ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆکی پیاو (نێر) یان نییە.
تیرە لاوەکییەکان: جامڕێزی، پێنجەنگوست، گەچی، تەرکەوەند، کارێزی، سەلیم وەیسی.
سەرۆکەکان: محمود بەگ، خورشید بەگ و حەسەن بەگ، کە ئەمانە شوێنکەوتووەکانیانسەر بە گەچی و کارێزەی و تەرکەوەندین.
عەزیز بەگ، وەیسی بەگ، حەسەن و ئیبراهیم خان کە ئامانەش شوێنکەوتووەکانیان سەربە جامڕێزی و پێنجەنگوست و سەلیم وەیسین.
هێز: نزیکەی ٦٠٠ ماڵ، ٢٥٠ ئەسپی باش و ئازا و ٢٥٠ شەڕکەری پیادە.
شوێن:
ا/ سنورەکانی عەزیز بەگ و وەیسی بەگ و حەسەن بەگ:
باکور و ڕۆژئاوا. ڕوباری قوشەچاپان.
باشور. جەبەل خۆشک.
ڕۆژهەڵات. دیاری نەکراوە.
ب/ ئیبراهیم خان و حەیدەرەکەل (حەیدەرەکەل هەر ئیبراهیم خانە).
دوو گوند لە سەرقەڵا.
ت/ بەشی خانەقین:
ئەم گوندانەی خوارەوە:
کانی بز، لە ژیر دەستی محمود بەگ
پەڵکانە، لە ژێر دەستی محمد فەقێ ئیسماعیل
کانی ماسی، لە ژێر دەستی مەجید بەگ
ناودۆمان، لە ژێر دەستی کەریم بەگ
میستە، لە ژێر دەستی حەسەن بەگ
تەپە سەوز، لە ژێر دەستی خورشید بەگ.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزەکە یەکێکە لە هۆزە شەڕکەرەکان، بە توندی سوننەن، ووادادەنرێت کە ئێستا بەناو نیشتەجێن، لە هەڵمەتە بەردەوامەکانیدا ئەم هۆزە دەرچەیەکبۆ غەریزە کۆچەرییەکانی دەدۆزێتەوە.
مەحمود بەگ بە توندی لایەنگری بەریتانیا بوەو هەیە، خۆبەخشانە خزمەتێکی بوێرانەیکردووین لە خانەقین. ئەو لە پەیوەندی خراپدایە لەگەڵ خورشید بەگ، کە لە لایەنکوردەکانەوە بە ”تەڕەماش” ناسراوە. بەشی کفری هۆزەکە (ا) بە زیرەکییان لەتاڵانیکردن (سۆن ئەم تۆمەتەی خستوەتە پاڵ زۆربەی هۆزەکان) ناسراون ، بەڵام هیچهەڵمەتێکی کراوە ئەنجام نادەن.
مێژوو: هۆزەکە لە سەرەتادا لە جامرێز لە قەرەداخ (جامڕێز لە قەرەداخ نییە، بەڵکو لەبناری (سەنگاو) نیشتەجێ بوون، کە هێشتا بەشێکی کەمیان لەوێن لە ژێر دەستیسەلیم بەگدا، کە کاتێک بنەماڵەی بابان سلێمانیان بەجێهێشتووە ئەمانە لەوێماونەتەوە. لە ساڵی ١٨٤٠ لە سەرقەڵا لە نزیک کفری نیشتەجێ کراون لەلایەن محەمەدبەگی بابانەوە. مێژووی دواتری هۆزەکە مێژووی یاخیبوونی بەردەوامە و زۆرجارهاوپەیمانی هۆزی هەمەوەند بوون، کە ڕەنگە سەرچاوەی هاوبەشی هەبێت لەگەڵیاندا. خورشید بەگ و مەحمود بەگ چەندین جار لە یاسا دەرچوون و لە کۆتاییدا لەلایەنویلایەتەوە ڕەوانەی کانی ماسی و کانی بز کران بۆ پاراستنی سنورەکە لەسینجابیەکان، کە بە توانا ولێهاتوییەکی سەرنجڕاکێشەوە توانیان ئەو کارە بکەن. بەشەفەرمانڕەوا ڕەسەنەکیان جامرێزی بوو، دواجار هۆزەکان لەوێ لە ژێر دەستی باپیرەیدەلۆ مەحمود بەگ نزیکەی پێنج نەوە لەمەوبەر کۆبونەوە.
***
سەرچاوە:
یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان
مەیجەر سۆن، ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨