ڕەنجدەر شێرزاد
یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان
مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕانیاری لە خانەقین
(٤) داودە
سەرۆکی سەرەکی: مەنسور ئاغا
تیرەی لاوەکی: نییە.
سەرۆکە لاوەکییەکان: ڕەفعەت بەگی کوڕی ئیسماعیل بەگ، محمد خورشید ئاغا، ساڵحیکوڕی لوتفی ئاغا.
هێز: ١٠٠٠ ماڵ، ٦٠٠ ئەسپی باش، ٧٠٠ پیادەی شەڕکەر.
شوێن– سنوورەکان.
باکور. تاوغ چای
باشور. ڕێگای سەرەکی بەغداد–کفری–کەرکوک.
ڕۆژهەڵات. گل، زەنگەنە، بەلەگە.
ڕۆژئاوا. ڕێگای سەرەکی وەکو سەرەوە.
تێبینییە گشتییەکان: مەنسور ئاغا بە بەهێزترین سەرکردەی هۆزەکە دانراوە و ئەوانیتربە شێوەیەکی گریمانەی سەربەخۆن لە مەنسور ئاغا و هەریەکەیان شوێنکەوتەی خۆیهەیە. بەم حاڵەشەوە شەڕوئاژاوە لە نێوانیاندا ڕوونادات، بەوپێیەی هەمویان بەئەندازەی پێویست لۆژیکییانە ئەوە دەبینن کە ئاژاوە هۆزەکە لاواز دەکات. بە بۆنەی ئەمسیاسەتەوە، زۆر بەهێز و سەرکەوتوون، هەروەها بەم دووایانە ڕووبەڕوی داواکاریتورکەکان لە دابینکردنی سوارە و پێداویستی بوونەوە و پەناهەندەییان بە هۆزەلاوازەکان بەخشی. وەکو زۆربەی هۆزەکانی تری سەڵاحیە (کفری).
داودە چەندین جار ڕاپەڕیون دژی حکومەتی عوسمانی و جارێکیش هەڵهاتوون وسنووری فارسیان بڕیوە. لە سنووری خۆیدا، هۆزەکە نیمچە کۆچەرین و تێکەڵ بە کاریكشتوکاڵ و مەڕداری بوون. گەنمی داودە ئاماژەی پێکراوە. سەروەتی هۆزەکە لەئاژەڵەکاندا وایان لێدەکات ڕووبکەنە بەخێوکردنی قاتر و لە کاتی شەڕکردندا بەزۆریپێیان لەسەر قاترەکان دادەنێن. ناوبانگێکی باشیان هەیە بۆ ڕاستگۆیی و پابەندبوون بەبەڵێنەکانەوە. ئایینیان سوننەی شافعییە و بە زاراوەی کرمانجی خوار و قسە دەکەن. خودی مەنسور ئاغا پیاوێکی زۆر دەوڵەمەندە و بەردەوام لە پەیوەندی نزیکیدۆستانەدایە لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی.
مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت.
***