ڕەنجدەر شێرزاد
دزەیی
هیچ سەرۆکێکی باڵایان نییە.
تیرەکان: پیران، گونتولە، مامان.
هاوسەرۆکەکان: ئیبراهیم ئاغا، کوڕی بایز ئاغا، کوڕی حەویز ئاغای سەرۆکی تیرەیپیران.
خدر ئاغا، کوڕی ئەحمەد پاشا، کوڕی حوسێن ئاغا سەرۆکی تیرەی گونتولە.
محەمەد ئاغا، کوڕی کاکەخان، کوڕی ئیسماعیل ئاغا، کوڕی مارف ئاغا، هاوسەرۆکیتیرەی مامان لەگەڵ ڕەسوڵ ئاغا محەمەد سادق، کوڕی ئیسماعیل ئاغا، کوڕی مەعروفئاغا.
هێز: نزیکەی ٦٠٠ ماڵ. ٤٠٠٠ئەسپ و ٥٠٠٠ پیادە.
شوێن:
لە باکور: زێی گەورە.
لە باشور: زێی بچوک.
لە ڕۆژهەڵات: ئاڵتون کۆپری–ڕێگای هەولێر.
لە ڕۆژئاوا: دەشتە تەختەکان بەرەو دیجلە.
تێبینییە گشتییەکان: دەوڵەمەنترین هۆزی باشوری کوردستانن. لە سنووری خۆیاندانیمچە کۆچەرین. هۆزەکە پەیوەندی خراپە لەگەڵ تورکەکان لە ئەنجامی ڕوداوەکەیمەندەلی لە ساڵی ١٩١٥. ڕێزدارن و هێرش ناکەن. کاتێک شەڕی خێڵەکی ڕوودەدات ئەمانناوبەناو یارمەتی عەرەبە شەممەرەکانی دراوسێیان دەدەن. هۆزەکە تاڕادەیەکشافعییەکی توندڕەون، بەڵام ناوبانگیان هەیە بۆ ڕاستگۆیی و پاپەندبوون بە بەڵێنەوە. جارێک پەنای هەمەوەندەکانیان دا. ناوچەکەیان قەزایە و ناسراوە بە قەزای دزەیی وبەردەوام لە لایەن هۆزەکەوە بەڕێوەبەری بۆ دادەنرێت.
درەختی بنەماڵە
حەوێز حسێن مەعروف
لە سەرەوە ئاماژە کراوە بە ڕەچەڵەکی سەرۆکەکانی ئێستایان.
سەرچاوە: یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان
نوسینی: مەیجەر سۆن،ئ ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨