کوردستان لە عێراق – ٢
ڕەنجدەر شێزارد
٨١١. بەڕێز جەنابی کۆمیسیاری باڵا لە گەڕانەویدا لە موسڵ چاوی کەوت بە سەیدئەحمەد بەرزنجی، نێردەی شێخ محمود و بە تەوای چونە نێو هەر گفتوگۆیەکی سیاسیرەتکردەوە کە ئەگەر تەنها لە بەغداد و لەگەڵ خودی شێخ محمود نەبێت. سەید ئەحمەدنێردرایەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی شێخ محمود کە ئەگەر لە کاتی گونجاودا نەیەتە بەغدادئەوا جەنابی کۆمیسیاری باڵا بۆ ڕێگەی تر ئەگەڕێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەل ومەرجەکەدا.
٨١٢. دەوترێت شێخ بریکارێکی خۆی کە دایناوە بە مودیری خورماڵ لە قەزای هەڵەبجە ،گەڕاوەتەوە خورماڵ و باج وەردەگرێت. لە لایەکی دیکەوە، ئێستا جافەکان هەموویان بەتوندی دژی ئەون و لە کەرکوک پێشنیازەکان (دەستپێشخەرییەکان) لە سەعید عەبدوڵڵا،قایقامی پێشتری شێخ مەحمود لە ڕانیە، و هەروەها لە کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانیوەرگیراوە، کە ئاماژە بە مەزبەتەیەک دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی شێخ (محمود) و لایەنگریوابەستەبوون بە عێراقەوە.
٨١٣. عەباس محمودی پشدەر بۆ شیخ محمودی نوسیوەو بەڵێنی پشتیوانی کرداریپێدەدات ئەگەر بێتو شێخ محمود بتوانێت شێخانی پشدەر ئازاد بکات کە لە لایەندەسەڵاتدارانی ئیرانەوە زیندانی کراون. ئەوەی جێگای گرنگیپێدانە لە پەڕاوی سلێمانیداهاتوە کە مەجید ئەفەندی بە نوێنەرایەتی شێخ مەحمود چووەتە سەقز، بۆ دانانیتەئمینی داواکراو لەلایەن حکومەتی فارسەوە، بابەکێ ئاغا فشار دەکات بۆ دووبارەدامەزراندنەوەی ئیدارە لە پشدەر و پێدەچێت کاتەکە بۆ ئەمە مناسب بێت. ئەستێرەیشێخ مەحمود لە ژێر مانگگیراندایە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێک، ئاغا نەیارەکانی پشدەرخەریکی دەستپێشخەرین بۆ بابەکر ئاغا.
٨١٤. سەید تەها بەێز جەنابی کۆمیسیاری باڵای ئاگادار کردوەتەوە کەوا حکومەتی ئێراننیازی هەیە زەوییەکانی بفرۆشن، هەروەها دەڵێت کە ئامادەیە بۆ پابەند بوون بە هەرداوایاکی یاسایی کە بخرێتە ڕوو. بەڕێز کۆمیسیاری باڵا داوای لە وەزیری حکومەتیبەریتانیا کرد کە ئەگەر بکرێت بیر لە ڕێگریکردن لەو کارە بکرێت لە لایان حکومەتیئێرانەوە.