سڵاید

کوردستان لە عێراق

ڕەنجدەر شێرزاد

٧٦٤. سەید ئەحمەد بەرزنجی، نێردەی شێخ محمود لە ٢٣ی تشرینی یەکەم گەیشتە بەغدا و نامەیەکی شێخی هێنا بۆ جەنابی کۆمیساری باڵا کە تێیدا ناڕەزایەتی ئاسایی خۆی بۆ ڕێزگرتن لە خواستی جەنابی کۆمیسیار دەربڕی و ڕایگەیاند کە دوو نوێنەر دەنێرێت، کە ئەوانیش سەید ئەحمەد و شیخ عەبدولکەریمی قادرکەرەمن. شیخ عەبدولکەریم پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە میوانداری پشکنەری کارگێڕی، کەرکوک، دەکات، بەڵام بێ گومان لە ڕاستیدا ئامادە نەبووکە بە دەرکەوتنی وەک نێردە لە نزیکەوە خۆی پەیوەست بکات بە شێخ مەحمودەوە. سەید ئەحمەد، کە بەردەوام پێداگری لەسەر شێخ مەحمود کردووە لە کاتی سەختترین بانگەشەکاندا، لە غیابی جەنابی کۆمیسیاردا، لەلایەن مەیجر بۆردیلۆنەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە و بۆردیلۆن پێی وتوە کە هەروەک شێخ مەحمود ئاگادار کراوەتەوە، هیچ پرسیارێکی سیاسی لەگەڵ ئەو (سەید ئەحمەد) و لەگەڵ هیچ کەسی تردا باس ناکرێت، جگە لە خودی شێخ محمود. سەید ئەحمەد لە وەڵامداووتی شێخ مەحمود ترسی هەیە بێتە بەغدا تا هەندێک بڕیار سەبارەت بە ئایندەی ئەو نەگات و بۆیە پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی کرد لە کفری لەگەڵ مەیجر بۆردیلۆن. ئێستا چاوەڕێی گەڕانەوەی بەڕێزیانە.

٧٦٥. ڕاوێژکاری کارگێڕی لە ماوەی گەشتێکی ٦ ڕۆژەدا لە قەرەداغ بە یاوەری هێزی پۆلیسی گەڕۆکی تازە پێکهێنراو لە هەڵوێستی شێخ عەبدولکەریم و عەبدولقادر بەرامبەر بە حکومەت ڕازی بوو. شێخ قادر، برای شێخ مەحمود، ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی دەستووری. نزیکەی ٤٠٠٠ هەڵبژێردراوی سەرەتایی لە قەرەداغ تۆمارکراون و بە قەیماقام وتراوە کە پرۆسەی تۆمارکردن لە سەنگاو و شوێنەکانی دیکە خێراتر بکەن.

٧٦٦. ئاماژەی باشتربوونی دۆخی هەڵەبجە هەیە. سیاسەتی گۆڕانی بەگزادەی جاف لەسەر بنەمای هەل و مەرجی ئێستای شوێنەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لە سلێمانی. سزانەدانی شێخ مەحمود بەرامبەر سەرپیچی کردنی لە فەرمانەکانی حکومەت و پڕوپاگەندەکانی کە گوایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باڵادا گەیشتووەتە ڕێککەوتنی لەبار، کاریگەرییەکی ناخۆشی لەسەر سەرۆک هۆزەکانی جاف هەبوو کە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا بوون، و لەو شوێنانەی کە هانی بەگزادەکانی دەدا بڕۆن بۆ سلێمانی. پرۆسە ئاسمانییەکان لە ٦ی تشرینی یەکەم لە سلێمانی لەسەر چوڵانەوەکە بەڕیوەچوو ، لە کاتێکدا هاتنی کەتیبەیەکی ئاشووری بۆ کەرکوک بووە هۆی ئەوەی کە شارۆچکەکە داگیربکرێتەوە. هەروەها ناردنی هێزی پۆلیسی گەڕۆک لە کەرکوکەوە بۆ چەمێچماڵ لە ٧ی تشرینی یەکەم. پێدەچێت ئەم ڕاپۆرتانە جەوهەری بن. ئەمانە لە سلێمانی لەرزێکی گەورە بوون و دەوترێت شێخ مەحمود خۆی مانەوەی لەوێ بە ناڕەوا زانیوە. هەردوو حەمید و ئەحمەد بەگی جاف لە یەک کاتدا نووسیویانە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەوڵەکانی شێخ مەحمودیان لەبار بردووە بۆ خراپکردنی بەشە کۆچەرییەکانی جاف و پێشکەشکردنی یەکەم بۆ هاتنە ناو کەرکوک و دووەمیان لە ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی کە لە مانگی ئەیلولدا پێیان دراوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەڵەبجە. ئەمانە هەردووکیان بە ڕوونی جێی متمانە نین و پێشنیازێک بۆ دانانی قەیماقامێک لەسەر هەڵەبجە لە دەرەوە لە ژێر ڕەچاوکردندایە.

٧٦٧. ژمارەی دووەمی بڵاوکراوەی شێخ محمود گرنگی بەم بابەتانەی خوارەوە داوە:

ا. ناردنی نامەیەکی شێخ محمود غەریب بۆ خاوەنشکۆ مەلیک (شێخ محمود) کە داوای لێدەکات بۆ چونە نێو دان و ستاندن لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق و بەریتانیا بە مەبەستی بەدەستهێنانی هاوپایمانێتییەکی پارێزراو لەگەڵ عێراق و دۆستایەتی لەگەڵ بەریتانیا. دوابەدوای ئەمەش لە وەڵامدا شێخ محمود دەڵێت کەوا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هەردوو حکومەتی عێراق و بەریتانیا بە هیوای چارەسەرکردنی پرسەکە.

ب. پێزانینێک بۆ مەلیک مەحمودی یەکەم: ” دەوترێت کە ئامانجەکانی لەلایەن بەریتانیای گەورەو گەلانی ترەوە پەسەندکراون، وا لێکدەدرێتەوە بەهۆی خیانەتکردنی هەندێک کورد هێشتا کوردەکان تاجی سەرکەوتنیان لەسەر دانەنراوە. لە وتارێکی دواتردا وا دەردەکەوێت کە بازرگانەکان وەکو ئاماژەیان پێکردووە کە شێخ عەبدولکەریمی قادرکەرەم و بابەکر ئاغا نوێنەرایەتیان دەکەن، لەژێر پەردەی سەرەتاییدان بۆهەستکردن بەوپەڕی پەشیمانی بەرامبەر بەوەی کە نەیانتوانیوە پشتگیری مەلیک محمود بکەن بەوپێیەی ئێستا ڕوونە کە حکومەت ئاشتی لەگەڵدا کردووە. بۆیە ڕێککەوتوون کە ڕێزی لێبگرن.

شێخ بەم جۆرە پڕوپاگەندەی منداڵانە بەدوای پێشخستنی دۆزی خۆیدا دەگەڕێت.

ژمارەی چوارەم لە ژێر سەرپەرشتی سەرنوسەرەکەی ڕفیق حیلمی دەرچوە، دوای ئەوەی ئەحمەد سەبری گواستراوەتەوە بۆ کارەکانی تر. بابەتێکی لەخۆگرتووە لەلایەن ئەحمەد سەبریەوە نوسراوە کە تیایدا کوردستان وا داننراوە کە ئەم ناوچانەی خوارەوەی دانیشتوانەکەیان کوردن، ئەوانیش ویلایەتەکانی وان، ئەرزروم، بەتلیس، دیاربەکر، خەرپوت، سیواس و موسڵ، هەروەها کوردستانی فارسی و ئازەربایجان. نووسەر لە درێژەدا ئاماژە بەوە دەکات کە پێکهاتە کوردییەکان لە کۆنیا، ئەدەنە، ئەنقەرە، وڵاتی فارس، ئەفغانستان، سوریا و میسر هەن، بەڵام خۆی دەپارێزێت لە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوانیش دەبێ لە کوردستانی گەورەدا جێگیر بکرێن کە ئەمە لە بیری ئۆرگانی فەرمی شێخ مەحموددا هەیە.

٧٦٨. هەولێر: زیادبوونی جێگەی ڕەزامەندی یاسا و ڕێسا لەم بەشەدا هەیە. هۆزە کۆچەریە کوردەکان لە دەشتەکانەوە دێنە خوارەوە بۆ هاوینەهەواری زستانەیان و داهاتیان لێ وەردەگیرێت. بەشی گومرگ و باج لە ڕەواندوز دامەزراوە کە باجی خوێ لە هۆزەکان وەردەگیرێت لەکاتی تێپەڕبوونیان. عەبدوڵڵا پاشا کە لە کاتی کیشەکانی ساڵی ١٩٢٠دا لە سەر موڵکەکانی دورخرایەوە، گەڕاوەتەوە بۆ ڕەواندوز کە سەید تەها تێیدا سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانەوەی زۆربەی ئەو مەڕانەی کە لەلایەن سورچیەکانەوە لێی تاڵانکرابون. زیادبوونی شکۆمەندی حکومەت کاردانەوەی باشی هەبووە لەسەر داهات لە سەرانسەری لیواکەدا.

باجەکان بە سەرکەوتوویی لە ڕەواندوزەوە لابراون تا دەگاتە چوارگۆشەی زستانە لە باتاس و کانی وەتمان. سورچیەکان زۆر سەرسامن بەو ئامادەکاریانەی کە لەم شوێنانە بۆیان کراوە و پێدەچێت سەید تەها بە باشی ڕازی بێت لەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ پشتگیریکردنی گیراوەتەبەر. ئەوە تایبەتە بەو کەشوهەوای نوێیە کە لەم میحوەرەدا زاڵە، کە یاخیبووێکی وەک نوری، کوڕی باول ئاغا، با باشی خۆی سازداوە وەک پشکنەری پۆلیس لە کیوی سنجار.

***

بابەتی پەیوەندیدار

2 کۆمێنتەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button