سڵاید

بارودۆخی سلێمانی و هەڵەبجە ..

رەنجدەر شێرزاد

بارەگای ئاسمانی،

هێزەکانی بەریتانیا لە عێراق،

لە بەرواری ١١ی ئابی ١٩٢٤

ژمارە: ٩٨، نهێنی..

پوختەی زانیاری هەواڵگری..

باشووری کوردستان

بارودۆخی سلێمانی.

١) لە ماوەی بەشی یەکەمی هەفتەی ڕابردوودا زیادبوونیکی کەم هەبووە لە چالاکییە بچووکە دوژمنکارییەکان، بەڵام دواتر کەم بووەتەوە. لە ٥ی ئابدا دەورییەی گۆێژە بە توندی لەگەڵ لایەنی دوژمندا ڕوبەڕوو بوویەوە، وە تەنها دوای گەیشتنی هێز توانیان ڕزگاریان بێت. هەردوو لا تووشی زیانێکی کەم بوون. وا دیارە دەورییە دوژمنکارەکان دۆشکەیەکی ئەڵمانییان دەستکەوت بوو، کە دواتر بەهۆی سندوقی بەتاڵی کارترێجەکەی و پشتێنێک لە دوایەوە دۆزرایەوە. لە هەمان ڕۆژدا پردی سەر چەمی ئاوبارە لە دووری چوار میل لە ڕۆژئاوای سلێمانیی سووتێنرا، بەڵام چاککردنەوەکەی لە ٦ی ئاب تەواو بوو. لەم بەروارەوە هیچ ڕووداوێکی گرنگ ڕووی نەداوە و ئێشکگری قەناسی شەوانە کەمی کردووە.

شوێنی ئێستای شێخ مەحمود نادیارە. بەڵام دەوترێت کە داوای باجی کردووە و فەرمان دەکات بە وەرگرتنی گەنم وەک داهات لە گوندەکانی ناوچەی شارباژێڕ. دەوترێت کەریمی فەتاح بەگ (هەمەوەند ) بە ٣٠-٤٠ پیاوەوە لە ٧ی مانگدا سەردانی کانی سپیکەی کردووە لە دووری چوار میل لە باکووری ڕۆژئاوای سلێمانی ٧ و هەروەها بۆ رۆژی دواتر ڕۆشتوەتە قلیاسان لە دووری چوار میل لە ڕۆژئاوای سلێمانی. لەوانەیە ئەم گرووپە هەمان ئەو گرووپە بێت کە لە ٩ی مانگدا چوونە نێو داربەروولە لە دووری شەش میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە دوای دابینکردنی پێداویستییەکانیان ڕۆیشتن. کوڕی کەریمی فەتاح بەگ، سابیر، دوایین جار لە ٦ی مانگدا باس کراوە کە لە دەوروبەری گەڕەدێیە لە دووری ١٢ میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییە و ٤٠ ئەسپسواری لەگەڵدا بووە.

بەرپرسانی حکومەت ڕەوانەی ناوچەکانی تانجەڕۆ و سەرچنار و سورداش کراون بۆ ئەوەی ئیدارە لەو شوێنانە دابمەزرێنن. لە لایەن فڕۆکەکانەوە لە ١٠ی مانگ بلاوکراوە خرایە خوارەوە بە سەر ئەو ناوچانەدا سەبارەت بە هاتنی ئەوان.

(دەسەڵات: یەکەی سلێمانی)

هەڵەبجە.

٢) ئاماژە بە بڕگەی ٣ی پوختەی زانیاری هەواڵگری ژمارە ٩٧ لە بەرواری ٤ی ئابی ١٩٢٤، خەلیفە یونس، کە بەم دواییە کێشەی لە قەزای خورماڵ دروستکرد و لەلایەن قایمەقامی هەڵەبجەوە هێنرایە ژێر بار، خۆی ڕادەستی مودیری تازە پێکهێنراوی تانجەرۆ کرد، لە ٨ی ئاب لە سلێمانی دەرکەوت.

(دەسەڵات:- یەکەی سلێمانی)

***

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button