لە دۆکیۆمێنتەکانی بەریتانیاوە ..
رەنجدەر شێرزاد
بارەگای ئاسمانی،
هێزەکانی بەریتانیا لە عێراق،
لە بەرواری ٢٥ی ئابی ١٩٢٤
ژمارە: ١٠٠، نهێنی.
پوختەی زانیاری هەواڵگری.
مقاتەعەی بەسرە.
پەناگەی ئیخوان.
ئاماژە بە بڕگەی ١ی پوختەی زانیاری هەواڵگری ژمارە ٩٧ لە بەرواری ٤ی ئابی ١٩٢٤. گواستنەوەی زیاتری پەنابەرانی موتەیر لە ڕومەیلە باس کراوە. هەندێک لە خێمەکانیبرزان و مەیمون (برایح، موتەیر) و جیبلان لە دووری نزیکەی ٦ میل بەرەو باکوور بەرەوڕەتاوی ڕۆیشتوون.
(دەسەڵات: بەسرە ئەفسەری پشکنەری سیاسی)
***
باشووری کوردستان.
بارودۆخی سلێمانی.
جگە لە ئەگەری چالاکییەکانی سابیر (کوڕی کەریمی فەتاح بەگی هەمەوەند) بارودۆخیسلێمانی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بێدەنگ و پڕ ڕووداو بووە. بازرگانی لەشارۆچکەکەدا لە زیادبووندایە، ئەمە لە کاتێکدا لە ئیستاوە چاککردنەوەی بینازیانلێکەوتووەکان دەستیپێکردووە.
لە ٢١ی ئاب سابیر لەگەڵ گروپێکی بچووک، سێ کاروانی بازرگانییان لە هوانە لە دووری٢١ میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بردو و لە شەوانی ٢٣ و ی٢٤ مانگداهەڵیانکوتایە سەر ڕازیان و ئابڵاغ لە دووری ٦ میل لە باشووری ڕۆژهەڵات و ٢ میل لەڕۆژئاوای سلێمانی. باس لەوە دەکرێت کە سابیر پیاوی لەسەر هەموو ڕێگاسەرەکییەکانی ناو سلێمانی داناوە لە هەوڵدایە بۆ گەمارۆدانی شارۆچکەکە.
لە ٢٠ی ئابدا بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو ڕاپۆرت هاتوە کە شێخ مەحمود لە سەردانێکدا لەچنگنیان بووە لە دووری ١١ میل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی. لە ئەنجامدا لە هەمانڕۆژدا گوندەکە بۆردومان کرا و کاریگەرییەکی باشی هەبوو (واتە بە پێی ڕاپۆرتەکەکاریگەری باشی بۆ بەریتانیا هەبووە بەوپێیەی زیانیان گەیاندوە بە خەڵکی گوندەکە)،ڕاپۆرتێکی دواتر باسی لەوە کردوە کە بۆردومانەکە حەوت قوربانی لێکەوتووەتەوە.
لە ٢٣ی ئاب هێزێکی لیڤی هێرشیان کردە سەر باخ و تیمار ولیان دوو گوندی نزیک لەیەکو سووتاندیان (لێرەدا هەردوو گوندی تیمار و ولیانی وەک یەک گوند باس کردوە لەکاتیکدا دوو گوندی جیابوون)، لە دووری نزیکەی ٢١ میل لە ڕۆژئاوای باکووری ڕۆژئاوایسلێمانیەوە. یەکەمیان لەلایەن کریمی فەتاح بەگەوە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکانبەکارهێنراوە، لەکاتێکدا دووەمیان موڵکی خۆیەتی.
(دەسەڵات: یەکەی سلێمانی و ئەفسەری پشکنەری سیاسی. سلێمانی)
*****