رۆشنبیریسڵاید

چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە دەوروبەری موسڵ ..

رەنجدەر شێرزاد

فەرمانڕەوایانی گشتی کەنەدا، کۆمۆنوێڵسی ئوسترالیا، یەکێتی باشوری ئەفریقا و نیوزلەندا و فەرمانڕەوای نیوفاوندلاند. (١٢.٣٠ی ئێوارەی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٢٤( نێردراوە

نهێنی.

ئەمەی خوارەوە پوختەیەکە لەو ڕوداوانەی ئەم دواییەی عێراق و هەڵوێستی حکومەتی خاوەنشکۆ (بەریتانیا).

بەرپرسی کاروباری بەریتانیا لە قوستەنتینیە لە 16ی ئەیلولدا ڕێنمایی کرا کە حکومەتی تورکیا ئاگادار بکاتەوە لەوەی کە حکومەتی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی پێگەیشتووە کەوا هێزە ئاساییەکانی تورکیا سنووری عێراقیان بەزاندووە، بەم شێوەیەش پێشێلی دۆخی ئێستای کردووە، کە لە پەیمانی لۆزاندا ئاماژەی پێکراوە. حکومەتی خاوەنشکۆ هۆشداری داوە بە حکومەتی تورکیا سەبارەت بەو دۆخە جدییە کە ڕەنگە سەرهەڵبدات.

ئەم هۆشدارییە تێپەڕێندرا لە لایەن ناڕەزایەتییەکی تورکیاوە کە لە 16ی ئەیلولدا لە قوستەنتینیە پێشکەشکرا، بە گومانی پێشێلکردنی سنووری تورکیا – عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی بەریتانیاوە. بەرپرسی کاروباری بەریتانی بەشێوەیەکی زارەکی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە تۆنی یاداشتەکە و کارەکتەری پڕوپاگەندەکە. نوێنەری بەریتانیا لە قوستەنتینیە لە ٢٣ی ئەیلولدا ڕاسپێردرا، کە پەیوەندی بە حکومەتی تورکیاوە بکات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەردەوامی پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو بەڵێنی ڕێزلێنانەی کە لە مادەی ٣ی پەیمانی لۆزاندا دراوە، بۆ بە هیچ شێوەیەک دەستکارینەکردنی دۆخی ئێستای سنوری عێراق تاوەکو یەکلاییکردنەوەی کۆتایی لە ١٤ی ئەیلولدا، ئەندامە تورکەکان، لە نێویاندا کەسانی ڕەسمی، نەک هەر لە سنووری ئەو ناوچەیەی کە لە بەرواری واژۆکردنی پەیمانی لۆزاندا لە ڕاستیدا لە لایەن ئینگلیزەکانەوە بەڕێوەدەبرا، پێشڕەوییان کردبوو، بەڵکو لە سنووری کۆنی ویلایەتی موسڵیشدا پێشڕەویان کرد بوو، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، بە هۆی ترسیان لە دروستبوونی کێشەی جددی لە نێوان هۆزە سنوورییەکان، ئەم داگیرکەرانەیان بە تەقەی دۆشکە لە ئاسمانەوە، کە بووە هۆی هەندێک قوربانی، دوورخستەوە. ڕاپۆرتەکانی تر ئەوە دەردەخەن کە لەم ناوچەیەدا مەسیحییە ئاشوورییەکان کە لە لایەن تورکەکانەوە لە ساڵی ١٩١٦ دەرکرا بوون، لە ساڵی ١٩٢١ لە لایەن ئینگلیزەکانەوە گەڕێندرابوونەوە. حکومەتی بەریتانیا لە ئۆکتۆبەری ١٩٢٣دا تورکەکانی ئاگادار کردبووەوە کە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی تورکیا بە سەربازەوە لەم ناوچەیەدا وەک پێشێلکارییەک سەیر دەکرێت بەرامبەر دۆخی ئێستا وە هیچ وەڵامێکی لەم ڕوەوە وەرنەگرتەوە. حکومەتی بەریتانیا پێشێلی دۆخی ئێستای نەکردووە وەک پێناسە کراوە، بەڵام تورکەکان هێزەکانی سوپای سوارە و پیادە و تۆپخانەیان ڕەوانەی ناوچەیەک کردووە کە لە ژێر داگیرکاری کاریگەرانەی بەریتانیادایە.

حکومەتی بەریتانیا بە نائومێدییەکی تاڵەوە سەیری ئەو کارەی تورکیا دەکات و متمانەیان بەوە هەیە کە فەرماندەی ناوخۆیی تورکیا فەرمانی دەستبەجێی پێدەدرێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا.

نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجومەنی کۆمەڵە (گەلان) ڕێنمایی کراوە کە ئەم پەیوەندییە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی کۆمەڵە کە ئێستا پرسی سنوور ڕەوانەی ئەو ئەنجومەنە کراوە بەپێی پەیمانی لۆزان، مادەی (٢٣)

تکایە سەرۆک وەزیرانتان ئاگادار بکەنەوە.

**

(٨٤٦٦/٢٩١/٦٤)

وەرگیراو (دەرهێنراو) لە راپۆرتی هەواڵگری عێراق، ژمارە: ١٩، بەرواری ١٨ی ئەیلولی ١٩٢٤، بەغداد.

کۆبونەوە لەگەڵ والی دیاربەکر ئەنجامدرا لە نزیک چاڵ لە ١٨ی ئەیلول. قایمقامی ئامێدی یاوەری پشکێنەری کارگێڕی و پشکێنەری پۆلیس و هەروەها پاسەوانی لیڤی دەکرد.

والیەکە جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق هانی ئەو هێرشەی بۆ سەر ئەو داوە، بەڵام پشکنەری کارگێڕی وەڵامی دایەوە کە حکومەتی عێراق زۆرپەرۆشە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو دەوڵەتانی دراوسێدا لە پەیوەندی دۆستانەدا بمێنێتەوە و حکومەتی بەریتانیا چاوی لە دەستپێکردنەوەی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە لەگەڵ تورکیادا کە لە پێش جەنگ بوونی هەبووە. سەبارەت بە ئاشوورییەکان کە لە خاکی تورکیادا نیشتەجێ بوون، ئەوانە نیگەران بوون لە زیادەڕەوی کردن لە پروپاگەندە و پێیانوابوو حکومەتی عێراق هیچ دەسەڵاتێکی نییە، کە ئەمان خوازیاری بوون، بۆ پاراستنیان لەو کوردانەی کە هێرشەکانیان بۆ سەریان نزیک بوو لە ئەنجامدان. یەکێک لە ئەندامانی دیاری بنەماڵە کە لەوێ ئامادە بوو، بەڵێنی دا کە پێویستە هەموو ئەو کاڵایانەی لە لای والی و حزبەکەیەوە تاڵان کرابوون بگەڕێنرێتەوە.

لە هەمانکاتدا پشکنەری کارگێڕی ئاماژەی بەوەدا کە کۆمیساریی باڵا لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە زیادبوونی هێزەکان لە چال. لە وەڵامدا والی وتی کە ئاماژە بە پرسی زیادکردنی سەربازگە لە چال بۆ سەرۆکەکانی دەکات. ئەو بە تەواوی ئاگادار بوو لەوەی کە ئەوە هێزە کوردەکانی چال بوون کە ئاشوورییەکانیان هان داوە بۆ هێرشکردنە سەری و وا دیار بوو زۆر نائارام بوو سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەتی ئەنقەرە بەرامبەری کاتێک زانی کە کارەکەی بووەتەهۆی ڕەتکردنەوە، کە بریتییە لە زەربەیەکی جددی لە هەیبەتی تورکیا. ئەو خواستێکی بەهێزی دەربڕی بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکانی دراوسێدا لە پەیوەندییەکی باشدا بمێنێتەوە ، هەروەک بۆچوونی تایبەتی خۆی دەربڕی کە هەرچەندە حکومەتەکەی هیچ خاکێکی دیکە لە هەکاری تەسلیم ناکات، بەڵام لە کۆتاییدا بەو سنوورە ئیدارییەی ئێستا ڕازی دەبێت.

***

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button