هزر

ئایین وەک سیستەمی هزری و ڕەخنەی عەقیدەیی لە ئایین

حەمید تەقوایی

کۆمەڵگەیەکی ئـازاد و مرۆیی وەک کارێکی تایبەتی و عەقیدەیی لەگەڵ ئاییندا مامەڵەدەکات. لە کۆمەڵگەکانی ئـێستادا و ھەموو کۆمەڵگە چینایەتیەکاندا بە درێژایی مێژوو ئـایین دیاردەیەکی پاشخانی سیستەمی بیرکردنەوە و بیروباوەڕەکان و باوەڕی دانیشتوانی کۆمەڵگە  بووە. بە وتەی مەنسور حیکمەت ئـایین کۆی خوازیارانی باوەڕدار بە سیستەمێکی هزری دیاریکراو نییە.ئـایین پێش ھەر شتێک دەزگا و دامەزراوەیەکی  پان و بەرینی دارایی، پیشەسازیەکی بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی خورافات و دوکانێک و کاروکاسبییەکی پڕ قازانجی کلیلبەدەستان و  خۆسەپێنەرانی خودایە لە سەر زەویی. بەبێ دامودەزگای کڵێسا و پاپ و فاتیکان و حاخامەکان و قەشەکان و مەلاکان و مزگەوتەکان و خومس و زەکات و قوربانی و ئـەوقاف و موڵکە زەوتراوەکان شتێکی ئەوتۆ لە ئـاینەکان نامێنێتەوە.ھەر ئـایینێک، چ وەک دەوڵەتە ئیسلامییەکان دەستی وەردابێتە ناو دەوڵەت وە چ وەک کۆمەڵگە ڕۆژئـاوایەکان دەستی لە دەوڵەت و یاساکاندا کۆتا کرابێت، دامودەزگایەکی پانو پۆڕی  مفتەخۆرە و بەتەنھا سیستەمێکی باوەڕداریانە نییە .
 
خاڵێکی تر کە تێوڕییەکی زیاتر لەوەی کە تەنها بیروباوەڕێکی تایبەتی بیت بە ئـایین ئـەبەخشێ بە میراتی  بونی ئـایینە. ئـایین کارێکی ھەڵبژاردەیی نییە. لە سەدا نەوەدو نۆی خەڵک  ئـایینی خۆیان ھەڵنەبژاردوە، باوەڕیان بە ئـایینەکەیان نەکردوە، بەڵکو بە میرات وەریانگرتووە. کەسێک کە لە خێزانێکی موسوڵمان، یان بە وتەیەکی ڕاستتر خێزانێکی بە ئـیسلام دانراو، ھاتوەتە دنیاوە خودبەخود  بە ئـیسلام دائەنرێت. سەبارەت بە مەسیحیەت و یەھودیەت هەر بە ھەمان شێوەیە. ھیچ کەسیک بیروباوەڕی سیاسی دایک و باوکی بە بۆماوەیی بۆ نامێنێتەوە. بیروباوەڕو بۆچون و قوتابخانە زانستی و ھونەری وکۆمەڵایەتیەکان بە میراتی ناگەیەنرێت. ئـەگەر کەسێک  بەشێوەیەکی ئـۆتۆماتیکی تاکەکان بە ئـەندامی حیزب یان قوتابخانەیەکی هزری و هونەری  دایک و باوکیان ھەژمار بکات ھەموان لە تەندروستی عەقڵی ئەو گومان دەکەن. بەڵام ھەموان بە ئـاسانی قوبوڵی دەکەن کە نەوەی موسڵمان موسڵمانە و نەوەی مەسیحیەکانیش مەسیحین.


ھەموو ئـەو ڕاستیانە پیشانیدـەدەن کە ئـایین لە دەوڵەتدا بێت  یان لە دەرەوەی دەوڵەت  پاشخانی سیستەمێکی بیروباوەڕییە. ئـایین میراتییە. پیرۆزە، وە دامودەزگایەکی زەبەلاحی کارو کاسبییە. ئـایین پیشەسازی پڕ قازانجی سەرپەرشتیکردن و بڵاوکردنەوەی خورافاتە. ئـەبێت ئـەم جێگاو ڕیگایەی ئـاین تێکبشکێنرێت. ئـەبێت ئـاین وەک سیستەمێکی هزری پاشەکشە پێبکەین ھەتا زیاترو زیاتر ناوەرۆکە خورافی و دژی مرۆییەکەی پوچەڵبکرێتەوە و ئـاشکرا بکرێت.

مامەڵەکردن لەگەڵ ئـایین وەک سیستەمێکی عەقیدەتی بەو مانەیەیەکە:
یەکەم:
 ھەر کەسێک باوەڕی بە ھەر جۆرە ئـایینێک ھەیە یان باوەڕی بە ھیچ ئـاینێک نیە بەتەواوی ئـازادە. ھەر کەسێک ئـازادە پڕوپاگەندە بۆ بیروباوەڕی ئـایینی یان دژەئـاینیی  خۆی بەشێوەیەکی ئـازادانە بکات و بڵاوی بکاتەوە نە دەوڵەت نە ھیچ سەرچاوەیەکی تر لە کۆمەڵگادا مافی ئـەوەی نییە ڕێگری لە تاکەکان بکات بە بیانوی بیروباوەڕی ئـاینیان وە یان دژەئـاینییان. ئـەمە گۆشەیەکی گرنگی ئـازادی بیروڕا و ئـازادی بانگەشەی بیروڕایە. ئـەڵبتە لەو بارەیەوە بانگەشەکارانی  ئـاینی، قەشەکان و مەلاکان و حاخامەکان و ھتد، ھیچ کێشەیەکیان نەبووە.بڵاوکردنەوەی خورافاتی ئـایینی هەمیشە ئـازادبووە وە لە تەواوی پێداویستیەکان بەھرەمەند بون. ئـەوە بانگەشەکردنی دژەئـایین و ڕۆشنگەری و ئاگایی ئاتەئیستی بووە کە بەدرێژایی مێژوو لە ژیر ناوی کوفرو وەرگەڕان و سوکایەتی بە پیرۆزیەکان و پیاوچاکان و ئیمامە پاکەکان و هیتر و هیتر قەدەغەکراون و وەڵامەکەیان بەردەباران و  لە سیدارەدان و بەزیندویی سوتاندن بووە.دۆگمبون  و پیرۆزیی و چەقبەستویی و قابیلی ڕەخنە لێنەگرتن بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی هەموو ئایینەکان بووە. ئاین بۆ درێژەدان بەخۆی پێویستی بەوەیە کە لە شێوەی تاپۆیەکدا، لە شێوەی بەڕێوەبەرانی کارێکی  پیرۆز و دۆگم و قابیلی ڕەخنە لێنەگرتندا دەرکەوێت. ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئایین وەک سیتمێکی باوەڕداری بەمانای  هێنانەخوارەوەیەتی لە ئاسمانەوە و خستنیەتی بە زەمیندا و هاوسەنگکردنیەتی لەگەڵ هەر سیتستمیکی ببیروباوەڕیانەی تردا.
  
 
دوهەم: ئایین، بەهەمان شێوەی باوەڕەکانیتر، بۆماوەیی نییە و وەک هەر سیستەمێکی باوەڕیانەی تر ئەبێت لە ڕێگەی تاکەکانەوە هەڵبژێردرێت. وە ئەم هەڵبژاردنەش تەنها لە ڕیگەی ئەو تاکانەوەیە کە لەڕوی یاساییەوە بە پێگەشتوو وگەورە ساڵ ئەژمار دەکرێن، واتە ئەو تاکانەی کە بە تەمەنی دیاریکراوی یاسایی گەیشتبن، ئەنجام بدرێت. کۆمەڵگا ئەبێت ڕایبگەیەنێت کە منداڵان ئایینیان نییە وە دایک و باوکیان مافی ئەوەیان نیە کە بیروباوەڕی ئایینی خۆیان بەسەر ئەواندا بسەپێنن، وە لە ڕێوڕەسمە ئایینیەکانی خۆیاندا بەشداریان پێبکەن وە یان بەپێی یاسا ئایینیەکان دەستدێژی بکەنە سەر جەستە و باری دەرونیان. پێویستە حیجابی کچانی منداڵ وە یان خەتەنەی کوڕان وە یان هەر دەستدێژیەکی تر بۆ سەر گیان و جەستەی منداڵان قەدەغەکراو ڕابگەیەنرێت. پاراستن وچاودێریکردنی منداڵان لە دەستدرێژی ئایین لە هەمان کاتدا پێشمەرجی ڕوتێکردنی ئازادانەی ئەوانە بۆ هەر جۆرە ئایینێک وەیان خستنەلاوەی هوشیارانەی هەموو ئاینەکان پاش گەیشتن بە تەمەنی یاسایی دیاریکراو.
 
سێیەم: دەبێت نوسینگەکان و کارکردی دارایی ئایین ئاشکرا بێت وبەردەوام لەژیر چاودێریدا بێت. کەسانی ئایینی مافیان هەیە و بەتەواوەتی ئازادن لە نیوان خۆیاندا پەیوەندی ودادگەری وبەڵگەنامەی داراییان هەبێت. بەڵام هەر جۆرە کردەوەیەکی مافیایی، هەر جۆرە وەرگرتن ودزییەکی “پیرۆز” بە ترساندن و دەستبەسەراگرتن لە تاکەکان قەدەغەیە.ئایین وەکوکاروکاسبییەک دەبێت ملکەچی بڕیارە دارایی و ئابوریەکانی جێبەجێکراو بەسەر هەموو کۆمپانیاکانی بازرگانی لە کۆمەڵگەدا بێت. پیشەسازی ئایین پیشەسازی بڵاوکردنەوەی خورافاتە و لەو ڕوەوە ئەبێت وەک پیشەسازی جگەرە بەدانانی باجی قورس و سنوربەندییە یاساییەکانی تر  بەر بە فراوانبونەوەی ئەم دەزگای خورافات بڵاوکردنەوە و مفتەخۆریە بگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button