سڵاید
-
ناتیق، شاعیرێكی فهرامۆشكراو ..
نووسینی: ڕێبوار حەمەتۆفیق له كتێبهكانی مێژووی ئهدهبی كوردیدا (ناتیق) شاعیرێكی فهرامۆشكراوه! هیچكام له(عهلائهدین سهجادی 1907 – 1984، مارف خهزنهدار 1930 – 2010 و سدیق بۆرهكهیی1943 -2023 ) ئاوڕیان لهم شاعیره گهورهیه نهداوهتهوه! له چوارچێوهی ئهو نامیلكه وورده كتێبانهشدا كه تایبهتن به مێژووی ئهدهبی كوردی، جگه له (كهمالی/ عهلی كهمالباپیر 1886 – 1974) (كه ئهویش تهنها له سێ دێڕدا ئاماژهی بۆ كردووه)، زانیارییهكیئهوتۆمان لهسهر ژیانی ناتیق لهبهردهستدا نییه! تهنانهت له چاپهكانی دیوانهكهشیداههریهك له (ساڵح ههژار 1927 – 1983، حهكیمی مهلا ساڵح 1954 – )، زۆر پرسیار ووێستگهی گرنگ ههیه باس نهكراوه و ئهوهشی كه خراوهته ڕوو، سهرچاوهیلێوهرگرتنهكهی نادیاره و نازانرێت له كێ و له كوێوه ئهو زانیارییانه وهرگیراوه! ئهگهرچی سهردهمی ژیانی شاعیر زۆر دوور نییه و كهوتووهته نێوان كۆتاییهكانیسهدهی نۆزده و ساڵی 1967هوه، بهڵام ئهوهی جێی سهرنجه، هاوڕێیان، هاوشاریی وهاوسهردهمانی، ههروهكو شاعیر خۆیشی بیریان لهوه نهكردووهتهوه، یان بۆیانههڵنهكهوتووه، شتێكیان لهبارهی ژیان و بهرههمهكانی ناتیقهوه بۆ تۆمار نهكردووین. كهسانی وهك (پیرهمێرد 1867 – 1950، گیو موكریانی 1904…
زیاتر بخوێنەوە » -
تێڕوانینی هیگڵ بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی و شوێنی كورد لە نێو ئەم تێڕوانینەدا ..
نووسینی: حەمە غەریب حەمە تۆفیق داری ئازادی بە خوێن ئاونەدرێ، ئەبەد بەرناگرێ سەربەخـــۆیی بێفیداكاری ئەبەد سەرناگرێ ئێمە وامان بەباشتر زانی…
زیاتر بخوێنەوە » -
کاکەیی یان قاچانلو* ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆکی باڵایان نییە. هاوسەرۆکەکان: سەید وەلەد ئاغا، سەید خەلیل ئاغا، سەید ڕۆستەم، کوڕەکانی سەیدمحەمەد. هێز: نزیکەی ١٥٠٠ ماڵ، ٧٠٠ ئەسپ، ١٠٠٠ پیادە. شوێن: سنووری زەوییەکانیان. باکور: بارەوان داخ و زێی بچوک. باشوور: ڕیگەی سەرەکی تازە خورماتوو بۆ دوز خورماتوو. ڕۆژهەڵات: ناوچەی حەویجە. ڕۆژئاوا: دەشتەکانی باکووری حەمرین، هەروەها لە قەرە عەلی داخ. تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی نیشتەجێن و سەرقاڵی کشتوکاڵکردنن. بنەماڵەیفەرمانڕەوایان لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە سەر بنەماڵەی بەرزنجە، بەڵام هۆزەکە موسوڵماننین، بەڵکو عەلی ئیلاهین، وادادەنرێت کە پرەنسیپەکانیان بە ئاشکرا دەرنابڕن. هۆزەکەبێدەنگ و بەڕێزن و زۆر بە پتەوەی پێکەوە بەستراونەتەوە لە لایەن سەرۆکەکانیانەوە. لەڕوی ئایینییەوە جیاوازن لە هۆزەکانی دەوروبەریان ڕێزێکی زۆریان هەیە بۆ سەیدئەحمەدی خانەقا کە سوننەیەکی شافعی توندە. *** سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨. *) پێدەچێت مەبەستی قەڵخانییەکان بێت.
زیاتر بخوێنەوە » -
بیبانی و چنگیانی ..
ڕەنجدەر شێرزاد ا) بیبانی سەرۆک: کەدخودا ئەحمەد کوڕی مارف تیرەی لاوەکی: نییە. سەرۆکی لاوەکی: نییە. هێز: ٤٠٠ ماڵ، ٧٠ ئەسپ شوێن: لە دوو گوند هەن کە هەردووکیان بە بیبانی ناو دەبرێن و دەکەونە تەپەی گوڕگوڕلە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک. تیبینییە گشتییەکان: هۆزێکی جوتیارن کاری کشتوکاڵی دەکەن و لەکاتی تەنگانەداپەنەدەبانە بەر ناو شوان. ب) چنگیانی سەرۆک: ئەحمەد ئاغا تیرەی لاوەکی: نییە. سەرۆکی لاوەکی: نییە. هێز: دەوروبەری ٣٠٠ خێزان، ٢٠٠ ئەسپ، ٣٠٠ پیادە (شەڕکەر). شوین: زستان، لە کانیاوەکانی (جۆگەلە ئاویەکانی) شاخی پیرەمەگرون لە باکوریڕۆژئاوای سلێمانی بە دیوی قەڵاچۆلانی شاخەکە. هاوین: لە مەرگە. تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی بە تەواوی کۆچەرین بە شێوەیەکی پیشەی تەنها لە ناووڵاتی فارس هێرشەکانیان مەبەستی تاڵانچێتی ئەنجام دەدەن. هۆزەکە سوونی شافعین. تورکەکان هەرگیز سەرکەوتو نەبوون لە سزادان و باج خستنە سەریان. هۆزێکی زۆرکێوی و دڕندەن (سۆن ئەم تۆمەتانەی ئاڕاستەی زۆربەی هۆزەکان کردووە بە بێ بەڵگە،پێدەچێت هەر هۆزێک نەچووبێتە ژێر ڕکیفی ئێران، تورکیا و دواتر ئینگلیز ئەوا بەوشیوە ناوی هێنابن). مێژوو: چنگیانەکان بەر لە ٧٠ ساڵ لە سنەوە کۆچیان کردووە و پەیوەندیان لەگەڵئیسماعیل عوزێرییەکاندا هەیە. *** یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان…
زیاتر بخوێنەوە » -
سمایل عوزێری ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: هیدایەت بەگ تیرە لاوەکییەکان: نەزانراوە. سەرۆکە لاوەکییەکان: نییە. هێز: نزیکەی ٦٠٠ خێزان لەگەڵ ٢٠٠ ئەسپ و ٥٠٠ پیادە. شوێن: زستانان لە پارچە زەوییەکانی نێوان دوکان و تۆکمە داخ– سورداش– شاخیئەشکەوت، باکوری سەید عەلی. لە هاوینان لە وڵاتی فارسن. تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی ڕێگرن، کۆچەری تەواون، کشتوکاڵیان نییە. وەکیاسایەکی سووننی هێرش ئەنجام نادەن (لە سەرەوە بە ڕێگر ناویان دەبات بەڵام لێرەدادەڵێت وەکو پابەند بوون بە ڕێسای سوننی بوون هێرش ناکەنەسەر خەڵکانی تر) وئۆپەراسیۆنەکانیان تەنها لە وڵاتی فارسدا ئەنجام دەدەن. سەرچاوە:یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە » -
جەباری ..
ڕەنجدەر شێرزاد هیچ سەرۆکێکی باڵایان نیە.تیرەی لاوەکی: نیە. هاوسەرۆکەکان: سەید ئەحمەد، سەید ئیبراهیم، سەید سولەیمان. هێز: ٥٠٠ خانو، ٢٠٠ ئەسپ،…
زیاتر بخوێنەوە » -
هەمەوەند … مەیجەر سۆن
وەرگێڕانی: ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: کەریم بەگی کوڕی فەتاح بەگ. تیرە لاوەکییەکان: ا) هەمەوەندی تەواو ڕەسەن (تەواو): بەگزادە (چەلەبی)، ڕەشەوەند، ڕەمەوەند،…
زیاتر بخوێنەوە » -
گێژ ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: ئەحمەد. تیرەی لاوەکی: سەعدوڵا بەگی، کوێخا بەهرام، سەرقەڵا. سەرۆکی لاوەکی: کوێخا بەهرام. هێز: نزیکەی ٣٠٠ ماڵ، لەگەڵ بەتایبەتی ٢٠٠ ئەسپی باش. شوێن: گوندەکانی سەیدەڵان، ئاسکی کفری، چەتاڵ و سەرقەڵا. تیبینییە گشتییەکان: هەردو سەرۆکەکەیان لە سەرقەڵا دەژی. هۆزەکە نیشتەجێ وئاشتیخوازن و خراونەتە سەر جەمیل بەگی بابان لە کفری. ئاینیان سۆننەی شافعیە و بەدیالێکتی کرمانجی خوارو قسە دەکەن. مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت. سەرچاوە: یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە » -
گاخۆر ..
رەنجدەر شێزارد سەرۆک: مەعروف کوڕی ئەحمەد. تیرەی لاوەکی: نییە. سەرۆکی لاوەکی: نییە. هێز: ٢٠٠ ماڵ، ٤٠ ئەسپ، ٢٠٠ پیادەی شەڕکەر پیش (شەڕی جیهانی یەکەم.) شوێن– سنوورەکانیان. باکور. چیمەنی ئیبراهیم سەمین. باشوور. سەید ئالان. ڕۆژهەڵات. هۆزی پاڵانی. ڕۆژئاوا. قەرەتەپە. تێبینییە گشتییەکان: نیشتەجێن و بە شارەزاییان لە کشتوکاڵکردن و هەروەهاشوانکارەی ناسراون. سوننەی شافعین و بە دیالێکتی کرمانجی خوارو قسە دەکەن. خراونەتە سەر جەمیل بەگی بابان لە کفری. مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت. سەرچاوە: یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین
زیاتر بخوێنەوە » -
دزەیی ..
ڕەنجدەر شێرزاد دزەیی هیچ سەرۆکێکی باڵایان نییە. تیرەکان: پیران، گونتولە، مامان. هاوسەرۆکەکان: ئیبراهیم ئاغا، کوڕی بایز ئاغا، کوڕی حەویز ئاغای سەرۆکی تیرەیپیران. خدر ئاغا، کوڕی ئەحمەد پاشا، کوڕی حوسێن ئاغا سەرۆکی تیرەی گونتولە. محەمەد ئاغا، کوڕی کاکەخان، کوڕی ئیسماعیل ئاغا، کوڕی مارف ئاغا، هاوسەرۆکیتیرەی مامان لەگەڵ ڕەسوڵ ئاغا محەمەد سادق، کوڕی ئیسماعیل ئاغا، کوڕی مەعروفئاغا. هێز: نزیکەی ٦٠٠ ماڵ. ٤٠٠٠ئەسپ و ٥٠٠٠ پیادە. شوێن: لە باکور: زێی گەورە. لە باشور: زێی بچوک. لە ڕۆژهەڵات: ئاڵتون کۆپری–ڕێگای هەولێر. لە ڕۆژئاوا: دەشتە تەختەکان بەرەو دیجلە. تێبینییە گشتییەکان: دەوڵەمەنترین هۆزی باشوری کوردستانن. لە سنووری خۆیاندانیمچە کۆچەرین. هۆزەکە پەیوەندی خراپە لەگەڵ تورکەکان لە ئەنجامی ڕوداوەکەیمەندەلی لە ساڵی ١٩١٥. ڕێزدارن و هێرش ناکەن. کاتێک شەڕی خێڵەکی ڕوودەدات ئەمانناوبەناو یارمەتی عەرەبە شەممەرەکانی دراوسێیان دەدەن. هۆزەکە تاڕادەیەکشافعییەکی توندڕەون، بەڵام ناوبانگیان هەیە بۆ ڕاستگۆیی و پاپەندبوون بە بەڵێنەوە. جارێک پەنای هەمەوەندەکانیان دا. ناوچەکەیان قەزایە و ناسراوە بە قەزای دزەیی وبەردەوام لە لایەن هۆزەکەوە بەڕێوەبەری بۆ دادەنرێت. درەختی بنەماڵە حەوێز حسێن مەعروف لە سەرەوە ئاماژە کراوە بە ڕەچەڵەکی سەرۆکەکانی ئێستایان. سەرچاوە: یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان نوسینی: مەیجەر سۆن،ئ ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە »