کێ سەرۆکە، کێ سەرکردەیە ..؟
بەشی یەکەم
شوان جاف
سەرکردە ناولێنانێکە بۆ جیاوازیکردن و جیاوازکردنەوەی تواناکانی کەسێک بۆڕێبەریکردنی ئەوانی دیکە، بەمەش سیفەتگەلێک لەودا بەرجەستە دەکات کە لەپابەندبوونی ئەخلاقییەوە دەست پێ دەکات بەرامبەر بەها باڵاکان، تا پاراستنیبەرژەوەندییەکانی ئەو دەستە و تاقم و گروپە…هتد. کەواتە سەرکردایەتیکردن بەخشینیکاتەکانی کەسێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هەموو، لە چوارچێوەی لۆژیک وتێگەشتنێکی واقعییانە، کە تیایدا بەها باڵاکان ببنە بنەمای کاری پێکەوەیی و هەمووانبە پلە و ئاستی جیاواز بەشداری پێ بکات، لەو پرۆسەیەدا کە ڕێکەوتنێکی هاوبەشیفکری یان ئایدۆلۆژی یان نەتەوەیی یان مەزهەبی …. هتد، تیادا ئەنجام دراوە.
سەرکردە ئەوەندەی بارودۆخە کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و ئابوورییەکان… هتد دەستیانهەیە لە دروست بوونیدا، هێندەش قەدەری تاک و کۆمەڵگە ڕۆڵ دەبینن لە دروستکردنیدا،ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی مەعریفی و دونیابینی ئەوانی دی، کە پابەند دەبن بەسەرکردایەتی کەسێک لە تێگەشتنی جیاواز لە بەردەم یەک مەترسی حەتمیدا، ئەویشمانەوەیە لەو ژینگەی مەترسی لەدەستدانی بەها باڵاکانی تیادا لە مەترسی جدیدان.
سەرکردە هەر هۆکار و بارودۆخێک، مەترسییەک دروستی بکات، بە نەمانی ئەو فاکتەر ومەترسییانە ئاستی جەماوەری لە دەست دەدات، ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو ڕاستییەیوەک ماکیافیلییەکان، هەزار و یەک ڕێگا هەیە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، بەڵام تەنها یەکڕێگا و دەرفەت هەیە بۆ مانەوەی سەرکردە و دەسەڵاتەکەی لە ناو ئەوانی دیکەدا، ئەویش( ڕاستگۆی، دەست پاکی، خاکیبوون ، وەفاداری، دڵسۆزی، پاراستنی ئەو بەها وئامانجەی مشروعییەتی بەو سەرکردایەتییە داوە)، هەر ئەمەشە قەدەری سەرکردە لەچوارچێوەی سەرکردایەتییەکەیدا دیاری دەکات، کەواتە بەردەوامی سەرکردایەتی بەندەبەمانەوەی سیفەتەکانی سەرکردە دوای بەدەست هێنانی سەرکردایەتییەکەی، ئەمەشئەو قسە باوە سیاسییەمان بە بیر دێنێتەوە دەڵێت: (پاسێک بدە بە بەرامبەرەکەت تامەهارەی گۆڵکردنی هەڵبسەنگێنین)
هەڵسەنگاندنی سەرکردە ئەوەندەی کات و شوێن تەحەکوم دەکەن بۆ بەدەستهێنانیدەرئەنجام، دوو هێندە ئەو تیمە دەرئەنجامەکانمان نیشان دەدەن، کە لە دەوری سەرکردەبەشداری جێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکانی سەرۆک دەکەن، چونکە تیمی باش و شیاوو شایستە و لێزان، توانای بیرکردنەوەی سەرۆک بۆ سەرکردایەتیەکی باشتر فراوانتردەکەن، ئەمەش ئاستی متمانەی تاک و گروپ جێگیرتر دەکات بۆ سەرکردە،بەپێچەوانەشەوە تیمی لاواز و کەم ئەزموون و بێمنەت، سەد هێندەی مەترسییەدەرەکییەکان پایەی سەرکردە و سەرکردایەتییەکەی دەخاتە مەترسییەوە. بۆ گەواهی ئەمڕاستییە چاوێک بەمێژوودا بگێڕین چیرۆکگەلێک لە دەرباری سوڵتان و سەرۆک وسەرکردەکاندا دەبینینەوە، کە دەتوانین وەک پێوەرێک و فەلسەفەیەکی حکومڕانی لێیبڕوانین، تا وەک نموونەیەکی تەجروبەکراو مامەڵەی لەگەڵ بکەین. سەرنجتان ڕادەکێشمبۆ مێژووی کۆنی دەوڵەتی ئیسلامی، ئەوە (تاریقی کوڕی وەرتارە) کە لە ڕەوزەیعائیشەی خێزانی پەیامبەر (د. خ) خزمەتکار بوو، جەنگی علی و عائیشە و معاویەیگەیاندە ئەو خوێنڕشتنەی کە ١٤٤١ ساڵە مێژووی ئیسلامی پێوەی دەتلێتەوە. هەروەک(ئێشک ئاغاسی) دەرباری شاه عباسی سەفەوی، کەڵکەڵەی بیرۆکەی کوشتنی شاهتهماسی باوکی خستە مێشکی شاه عباس و پێشی ئەنجامدا، دواتریش هەر ئاغاسیشاه عباسی هاندا محمدی کوڕی لەبەردەم گەرماوی گەنجانی شاری ئەسفەهاندا کوشت! لە کۆتایی تەمەنیدا شاه عباس دەچووە نێوان گۆڕی باوکی و کوڕەکەیی و بەدەستەکانی ڕووخساری خۆی دەڕنی بۆ ئەو هەڵەی ئەنجامی دابوو! یان سەیریمێژووی دەوڵەتی عوسمانی بکەین دەبینین، (تووتکین) برای شاه عوسمانی بابیئارتغول بە دەستەکانی خۆی توتکینی برای کوشت، ئەم خوێنڕشتنە تا ٤٠٠ ساڵحکومی خلافەتی کرد. لە سەردەمی شاه سلێمانی قانونی پانزە هەمین خەلیفەیعوسمانی، خەلیفە بە پیلانگێڕی (ڕۆستەم پاشای زاوای) لوتفی پاشا و ابراهیم پاشایزاوای لە ناوبرد، (محمود زاڵ) پاسەوانی تایبەتی سوڵتان سلێمان بە بوختانێکمستەفای کوڕە گەورەی سوڵتانی لەبەردەم سوڵتاندا خنکاند! دواتر ١٩ کوڕ و کوڕەزایشاه سلێمانی قانونی لە حەرەمی سوڵتاندا قەتلوعام کران، ئەمانە و سەدان چیرۆکیدیکە بەسەرهاتی سەرای سوڵتانەکانە، بەهۆی هەڵبژاردنی مرۆڤی خراپ بۆ حەرەمیسوڵتان، لە کۆتایی دەسەڵاتیاندا بە شێوەی جەلادێک مێژوو ناوزەندیان دەکات، نەکسەرکردەیەک.