رۆشنبیری

  • بیبانی و چنگیانی ..

    ڕەنجدەر شێرزاد ا) بیبانی سەرۆک: کەدخودا ئەحمەد کوڕی مارف تیرەی لاوەکی: نییە. سەرۆکی لاوەکی: نییە. هێز: ٤٠٠ ماڵ، ٧٠ ئەسپ شوێن: لە دوو گوند هەن کە هەردووکیان بە بیبانی ناو دەبرێن و دەکەونە تەپەی گوڕگوڕلە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک. تیبینییە گشتییەکان: هۆزێکی جوتیارن کاری کشتوکاڵی دەکەن و لەکاتی تەنگانەداپەنەدەبانە بەر ناو شوان.  ب) چنگیانی سەرۆک: ئەحمەد ئاغا تیرەی لاوەکی: نییە. سەرۆکی لاوەکی: نییە. هێز: دەوروبەری ٣٠٠ خێزان، ٢٠٠ ئەسپ، ٣٠٠ پیادە (شەڕکەر). شوین: زستان، لە کانیاوەکانی (جۆگەلە ئاویەکانی) شاخی پیرەمەگرون لە باکوریڕۆژئاوای سلێمانی بە دیوی قەڵاچۆلانی شاخەکە. هاوین: لە مەرگە. تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی بە تەواوی کۆچەرین بە شێوەیەکی پیشەی تەنها لە ناووڵاتی فارس هێرشەکانیان مەبەستی تاڵانچێتی ئەنجام دەدەن. هۆزەکە سوونی شافعین. تورکەکان هەرگیز سەرکەوتو نەبوون لە سزادان و باج خستنە سەریان. هۆزێکی زۆرکێوی و دڕندەن (سۆن ئەم تۆمەتانەی ئاڕاستەی زۆربەی هۆزەکان کردووە بە بێ بەڵگە،پێدەچێت هەر هۆزێک نەچووبێتە ژێر ڕکیفی ئێران، تورکیا و دواتر ئینگلیز ئەوا بەوشیوە ناوی هێنابن). مێژوو: چنگیانەکان بەر لە ٧٠ ساڵ لە سنەوە کۆچیان کردووە و پەیوەندیان لەگەڵئیسماعیل عوزێرییەکاندا هەیە. *** یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • سمایل عوزێری ..

    ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: هیدایەت بەگ تیرە لاوەکییەکان: نەزانراوە. سەرۆکە لاوەکییەکان: نییە. هێز: نزیکەی ٦٠٠ خێزان لەگەڵ ٢٠٠ ئەسپ و ٥٠٠ پیادە. شوێن: زستانان لە پارچە زەوییەکانی نێوان دوکان و تۆکمە داخ– سورداش– شاخیئەشکەوت، باکوری سەید عەلی. لە هاوینان لە وڵاتی فارسن. تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی ڕێگرن، کۆچەری تەواون، کشتوکاڵیان نییە. وەکیاسایەکی سووننی هێرش ئەنجام نادەن (لە سەرەوە بە ڕێگر ناویان دەبات بەڵام لێرەدادەڵێت وەکو پابەند بوون بە ڕێسای سوننی بوون هێرش ناکەنەسەر خەڵکانی تر) وئۆپەراسیۆنەکانیان تەنها لە وڵاتی فارسدا ئەنجام دەدەن.  سەرچاوە:یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨

    زیاتر بخوێنەوە »
  • جەباری ..

    ڕەنجدەر شێرزاد هیچ سەرۆکێکی باڵایان نیە.تیرەی لاوەکی: نیە. هاوسەرۆکەکان: سەید ئەحمەد، سەید ئیبراهیم، سەید سولەیمان. هێز: ٥٠٠ خانو، ٢٠٠ ئەسپ،…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • هەمەوەند … مەیجەر سۆن

    وەرگێڕانی: ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: کەریم بەگی کوڕی فەتاح بەگ. تیرە لاوەکییەکان: ا) هەمەوەندی تەواو ڕەسەن (تەواو): بەگزادە (چەلەبی)، ڕەشەوەند، ڕەمەوەند،…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • گێژ ..

    ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: ئەحمەد. تیرەی لاوەکی: سەعدوڵا بەگی، کوێخا بەهرام، سەرقەڵا. سەرۆکی لاوەکی: کوێخا بەهرام. هێز: نزیکەی ٣٠٠ ماڵ، لەگەڵ بەتایبەتی ٢٠٠ ئەسپی باش. شوێن: گوندەکانی سەیدەڵان، ئاسکی کفری، چەتاڵ و سەرقەڵا. تیبینییە گشتییەکان:  هەردو سەرۆکەکەیان لە سەرقەڵا دەژی. هۆزەکە نیشتەجێ وئاشتیخوازن و خراونەتە سەر جەمیل بەگی بابان لە کفری. ئاینیان سۆننەی شافعیە و بەدیالێکتی کرمانجی خوارو قسە دەکەن. مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت. سەرچاوە: یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨

    زیاتر بخوێنەوە »
  • گاخۆر ..

    رەنجدەر شێزارد سەرۆک: مەعروف کوڕی ئەحمەد. تیرەی لاوەکی: نییە. سەرۆکی لاوەکی: نییە. هێز: ٢٠٠ ماڵ، ٤٠ ئەسپ، ٢٠٠ پیادەی شەڕکەر پیش (شەڕی جیهانی یەکەم.) شوێن– سنوورەکانیان. باکور. چیمەنی ئیبراهیم سەمین. باشوور. سەید ئالان. ڕۆژهەڵات. هۆزی پاڵانی. ڕۆژئاوا. قەرەتەپە. تێبینییە گشتییەکان: نیشتەجێن و بە شارەزاییان لە کشتوکاڵکردن و هەروەهاشوانکارەی ناسراون. سوننەی شافعین و بە دیالێکتی کرمانجی خوارو قسە دەکەن. خراونەتە سەر جەمیل بەگی بابان لە کفری.  مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت. سەرچاوە: یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین

    زیاتر بخوێنەوە »
  • دزەیی ..

    ڕەنجدەر شێرزاد دزەیی هیچ سەرۆکێکی باڵایان نییە. تیرەکان: پیران، گونتولە، مامان. هاوسەرۆکەکان: ئیبراهیم ئاغا، کوڕی بایز ئاغا، کوڕی حەویز ئاغای سەرۆکی تیرەیپیران. خدر ئاغا، کوڕی ئەحمەد پاشا، کوڕی حوسێن ئاغا سەرۆکی تیرەی گونتولە. محەمەد ئاغا، کوڕی کاکەخان، کوڕی ئیسماعیل ئاغا، کوڕی مارف ئاغا، هاوسەرۆکیتیرەی مامان لەگەڵ ڕەسوڵ ئاغا محەمەد سادق، کوڕی ئیسماعیل ئاغا، کوڕی مەعروفئاغا. هێز: نزیکەی ٦٠٠ ماڵ. ٤٠٠٠ئەسپ و ٥٠٠٠ پیادە. شوێن: لە باکور: زێی گەورە. لە باشور: زێی بچوک. لە ڕۆژهەڵات: ئاڵتون کۆپری–ڕێگای هەولێر. لە ڕۆژئاوا: دەشتە تەختەکان بەرەو دیجلە. تێبینییە گشتییەکان: دەوڵەمەنترین هۆزی باشوری کوردستانن. لە سنووری خۆیاندانیمچە کۆچەرین. هۆزەکە پەیوەندی خراپە لەگەڵ تورکەکان لە ئەنجامی ڕوداوەکەیمەندەلی لە ساڵی ١٩١٥. ڕێزدارن و هێرش ناکەن. کاتێک شەڕی خێڵەکی ڕوودەدات ئەمانناوبەناو یارمەتی عەرەبە شەممەرەکانی دراوسێیان دەدەن. هۆزەکە تاڕادەیەکشافعییەکی توندڕەون، بەڵام ناوبانگیان هەیە بۆ ڕاستگۆیی و پاپەندبوون بە بەڵێنەوە. جارێک پەنای هەمەوەندەکانیان دا. ناوچەکەیان قەزایە و ناسراوە بە قەزای دزەیی وبەردەوام لە لایەن هۆزەکەوە بەڕێوەبەری بۆ دادەنرێت. درەختی بنەماڵە حەوێز حسێن مەعروف لە سەرەوە ئاماژە کراوە بە ڕەچەڵەکی سەرۆکەکانی ئێستایان. سەرچاوە: یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان نوسینی: مەیجەر سۆن،ئ ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨

    زیاتر بخوێنەوە »
  • دەلۆ ..

    ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆکی پیاو (نێر) یان نییە. تیرە لاوەکییەکان: جامڕێزی، پێنجەنگوست، گەچی، تەرکەوەند، کارێزی، سەلیم وەیسی. سەرۆکەکان: محمود بەگ، خورشید بەگ و حەسەن بەگ، کە ئەمانە شوێنکەوتووەکانیانسەر بە گەچی و کارێزەی و تەرکەوەندین. عەزیز بەگ، وەیسی بەگ، حەسەن و ئیبراهیم خان کە ئامانەش شوێنکەوتووەکانیان سەربە جامڕێزی و پێنجەنگوست و سەلیم وەیسین. هێز: نزیکەی ٦٠٠ ماڵ، ٢٥٠ ئەسپی باش و ئازا و ٢٥٠ شەڕکەری پیادە. شوێن: ا/ سنورەکانی عەزیز بەگ و وەیسی بەگ و حەسەن بەگ: باکور و ڕۆژئاوا. ڕوباری قوشەچاپان. باشور. جەبەل خۆشک. ڕۆژهەڵات. دیاری نەکراوە. ب/ ئیبراهیم خان و حەیدەرەکەل (حەیدەرەکەل هەر ئیبراهیم خانە).  دوو گوند لە سەرقەڵا. ت/ بەشی خانەقین: ئەم گوندانەی خوارەوە:  کانی بز، لە ژیر دەستی محمود بەگ پەڵکانە،  لە ژێر دەستی محمد فەقێ ئیسماعیل کانی ماسی،  لە ژێر دەستی مەجید بەگ ناودۆمان، لە ژێر دەستی کەریم بەگ…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • داودە ..

    ڕەنجدەر شێرزاد یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕانیاری لە خانەقین  (٤) داودە  سەرۆکی سەرەکی: مەنسور ئاغا تیرەی لاوەکی: نییە. سەرۆکە لاوەکییەکان: ڕەفعەت بەگی کوڕی ئیسماعیل بەگ، محمد خورشید ئاغا، ساڵحیکوڕی لوتفی ئاغا. هێز: ١٠٠٠ ماڵ، ٦٠٠ ئەسپی باش، ٧٠٠ پیادەی شەڕکەر. شوێن– سنوورەکان. باکور. تاوغ چای باشور. ڕێگای سەرەکی بەغداد–کفری–کەرکوک. ڕۆژهەڵات. گل، زەنگەنە، بەلەگە. ڕۆژئاوا. ڕێگای سەرەکی وەکو سەرەوە. تێبینییە گشتییەکان: مەنسور ئاغا بە بەهێزترین سەرکردەی هۆزەکە دانراوە و ئەوانیتربە شێوەیەکی گریمانەی سەربەخۆن لە مەنسور ئاغا و هەریەکەیان شوێنکەوتەی خۆیهەیە. بەم حاڵەشەوە شەڕوئاژاوە لە نێوانیاندا ڕوونادات، بەوپێیەی هەمویان بەئەندازەی پێویست لۆژیکییانە ئەوە دەبینن کە ئاژاوە هۆزەکە لاواز دەکات. بە بۆنەی ئەمسیاسەتەوە، زۆر بەهێز و سەرکەوتوون، هەروەها بەم دووایانە ڕووبەڕوی داواکاریتورکەکان لە دابینکردنی سوارە و پێداویستی بوونەوە و پەناهەندەییان بە هۆزەلاوازەکان بەخشی. وەکو زۆربەی هۆزەکانی تری سەڵاحیە (کفری). داودە چەندین جار ڕاپەڕیون دژی حکومەتی عوسمانی و جارێکیش هەڵهاتوون وسنووری فارسیان بڕیوە. لە سنووری خۆیدا، هۆزەکە نیمچە کۆچەرین و تێکەڵ بە کاریكشتوکاڵ و مەڕداری بوون. گەنمی داودە ئاماژەی پێکراوە. سەروەتی هۆزەکە لەئاژەڵەکاندا وایان لێدەکات ڕووبکەنە بەخێوکردنی قاتر و لە کاتی شەڕکردندا بەزۆریپێیان لەسەر قاترەکان دادەنێن. ناوبانگێکی باشیان هەیە بۆ ڕاستگۆیی و پابەندبوون بەبەڵێنەکانەوە. ئایینیان سوننەی شافعییە و بە زاراوەی کرمانجی خوار و قسە دەکەن. خودی مەنسور ئاغا پیاوێکی زۆر دەوڵەمەندە و بەردەوام لە پەیوەندی نزیکیدۆستانەدایە لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی. مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت. ***

    زیاتر بخوێنەوە »
  • لۆزانچییەکان، لۆزانییەکانی دوێنێ‌و ئەمڕۆ

    ئازاد حەمە سەرەتا: دەمێکە وتومە، ئەم ژینگەیەی هەنوکەمان بیریار دروستناکات، گرنگن و هیچگەرایNihilismی دروستدەکات. ئێستا پێموایە، ژینگەکە، رۆژانە لۆزانچیش، لە…

    زیاتر بخوێنەوە »
Back to top button