کتێب

تێکۆشان لە پێناوی مانەوەدا

کەریم عەلی محەممەد قەرەچەتانی

لە سادەترین پێناسەدا بیرەوەری بریتییەلە نووسینەوەی چەند یادەوەرییەک لە لایەن کەسێکەوە دەربارەی سات و قۆناغە جیاجیاکانی تەمەنی خۆی، لەگەڵ ئەو رووداوانەی خۆی بینیویەتی یان خۆی یەکێک بووە لەو کەسانەی لەناو رووداوەکەدا بوون، و دەکرێت رووداوەکان تایبەتی یان گشتی بن.

نووسینەوەی بیرەوەری جۆرێکە لە نووسینەوەی مێژوو، کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ یاداشتە کەسییەکاندا هەیە، ئەمجۆرە لە هونەری نووسین مێژوویەکی یەکجار کۆنی هەیە، رەنگە سارگۆنی ئەکەدی (2371 پ. ز – 2316 پ. ز) یەکەم کەس بێت لە مێژوودا یادەوەرییەکانی خۆی نووسیبێتەوە و لەسەر تاتەقوڕینەیەک باسی چۆنێتی لەدایکبوون و گەورەبوونی خۆی دەکات، کە چیرۆکی ژیانی سارگۆنی ئەکەدی لەگەڵ چیرۆکی لە دایکبوون و گەورەبوونی موسادا زۆر لە یەکدەچن! سارگۆن لە بیرەوەرییەکەیدا دەڵێت: من سارگۆنم.. پاشای گەورەی ئەکاد، دایکم بە من دوو گیان بوو، بە نهێنی لە دایکبووم، لە سەبەتەیەکدا داینام کە لە گەڵای چنار دروستکرابوو، بە قیر سەبەتەکەی سواغ دا. خستمییەناو رووبارەکە، نەکەتمەژێر ئاو، رووبارەکە بردمی … هتد.

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button